ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگەیەندرا
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
دوای دەستلەکارکێشانەوەی زۆربەی ئەندامانی تیمی حکومەتەکەی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند.
بەپێی رێساکانی ناو پارتی پارێزگارانیش کاندیدەکان دەچنە کێبڕکێی یەکتر و ھەر کاندیدێک بتوانێت لە پرۆسەکانی دەنگدانی ناو پارتەکە تا کۆتایی بمێنێتەوە دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و لەناو پەرلەماندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران متمانەی پێدەدرێت.


