بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، "بەدڵنیاییەوە بایدن لەگەڵ ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو سەبارەت بە ئاسایشی وزە قسە دەکات"، بەڵام ئامانجەکانی سەردانەکە "گەورەترن" و تەنھا قسەکردنیە لەسەر دۆسیەی وزە.

شرۆڤەکارانیش، دەڵێن "ئەگەر بایدن فشار بخاتە سەر سعودیە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت، ئەگەری ئەوە ھەیە سعودیە ئامادە نەبێت یان نەتوانێت ئەو کارە بکات".

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن ئەگەر بە پێچەوانەشەوە فشارەکانی بایدن سەرکەوتوو بێت، ڕەنگە ئەم ڕێوشوێنە بازاڕی نەوت بشڵەژێنێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بە دابەزینی نرخەکان کردووە.