جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدا ناوە کە چەند جارێک دەستیان ھەبووە لە ھەڵگیرساندنی کودەتا لەچەند وڵاتێک، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان ئاشکرا بکات، ئەمەش کاردانەوەی چین و روسیای لێکەوتەوە.

ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو زانیارییە ئاژاوەگێڕی و کارە نەشیاوەکانی ئەمریکا دەسەلمێنێت و پێویستە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبھێنرێت و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو دانپێدانانە بکرێت.

وانگ وینبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش رایگەیاند، ئەوە بەشێکە لە سیاسەتە ھەڵە و شکستخواردووەکانی ئەمریکا و دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.

جەختیشیکردەوە، لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا کە لە پۆستێکی ھەستیاردا بووە بە ئاشکرا ئەو زانیارییەی ئاشکرا کردووە ئەگەر وڵاتانی جیھانیش راستگۆ بکەن نابێت بێدەنگ بن.