فەڕەنسا: کاتێکی زۆر لەبەردەستدا نەماوە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تەنھا چەند ھەفتەیەکی کەم ماوە بەر لەوەی دەرگاکان لەبەردەم دەرفەتی زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دابخرێت و ئێرانیشی تۆمەتبارکردوە بەوەی کە پاشگەزبووەتەوە لە ھەندێک ھەڵوێست کە پێشتر لە دانوستانەکانی دەوحە رێککەوتنی لەسەر کراوە و بەردەوامە لە بەرەو پێشبردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ھۆشداریشیداوە لەوەی کە ئەگەر ئێران بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆم .


