وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٤٤٠ کۆچبەری نایاسایی لەسەر ١٥ بەلەم توانیویانە لە کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە، بەوەش ئەمساڵ زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٧٠٠ کۆچبەر لەڕێی ئەو کەناڵەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

کەناڵی ئینگلیز بە یەکێک لە مەترسیدارترین و قەرەباڵغترین رێگە ئاوییەکان دادەنرێت، لە ساڵی رابردووشدا ٢٨ ھەزار و ٥٢٦ کەس لەڕێی بەلەمی بچووکەوە ئەو کەناڵەیان تێپەڕاندووە. 

حکومەتی بەریتانیاش لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو، ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دێنە وڵاتەکەوە ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن، بەڵام بەھۆی فشارەکانەوە ھێشتا ھیچ کاروانێکی کۆچبەران لە بەریتانیاوە ڕەوانەی ڕواندا نەکراون.