دەمیرتاش: دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٢٣ی تورکیا "ئاکپارتی"ھەڵدەوەشێتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
سەڵاحەدین دەمیرتاش
"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، سەرەڕایی بوونی گەندەڵی و ستەم و نادادی، بە پێی ڕاپرسییەکان چاوەڕواندەکرێت ئاکپارتی لە ھەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تەنیا ٣٠% دەنگەکان بەدەستبھێنێت، دوای ئەوەش ئەو حزبە پەرتدەبێت و شتێک بە ناوی ئاکپارتی نامێنێت.
دەمیرتاش ڕاشیگەیاندووە، لە سەرۆکانی گشتی ئاکپارتییەوە تا وەزیرەکان و سەرۆکی لقی شارەکان ئەوانەشی لە گەندەڵییەوە تێوە نەگلان، بەرگەیان نەگرت و ئاکپارتییان بەجێھێشت.


