ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا سەردانی ئێران دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داھاتوو، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا سەردانی تاران دەکات و چاوی بە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەوێت، وتیشی، پوتن لە تاران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و ئێران کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدات.
میدیای رەسمیی حکوومەتی ئێرانیش لەبارەی سەردانەکەی پوتن رایگەیاند، فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی روسیا و ئێران، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی پوتن و لێپرسراوانی باڵای ئێران دەبن.


