بەگوێرەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بۆردومانەکە بووەتە ھۆی کوژرانی ماھیر ئەلعەگال سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا، کە بە یەکێک لە سەرکردە ھەرە دیارەکانی ڕێکخراوەکە دادەنرا.

پنتاگۆن ئاشکرای کردووە، ئەلعەگال بەماتۆڕسکیلێکەوە لە ناوچەی جەندەریس لە باکوری خۆرئاوای شاری حەڵەب لە سوریا کراوەتە ئامانج و یەکێکیش لە ھاوکارە نزیکەکانیشی بە سەختی بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی چاودێریکردنی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، ئەو سەرکردەیەی داعش بە ناسنامە و ناوێکی ساختەوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی  گروپی جەیش ئەلشەرقیەی نزیک لە تورکیا لە دەوروبەری شاری عفرین ھاتووچۆی کردووە.