ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانی بۆ سوریا درێژکردەوە
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
دیمیتری پۆلیانسکی نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەبارەت بە گواستنەوەی کۆمەکی مرۆیی بۆ ناوخۆیی سوریا.
نوێنەری ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی بەیانی، پڕۆژە بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکە پەسەند بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، پڕۆژە بڕیارەکە وەک ناوەڕۆک پەسەندکراوە و ھەندێک ھەمواری ئاسایی تێدا کراوە، سەرەتا بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە، دواتریش بە بڕیارێکی نوێ شەش مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێ پرسکردن بە حکومەتی سوریا پڕۆژە بڕیارەکەی درێژکردەوە.