ئۆلێگ کۆتێنکۆ، کۆمیسیاری بێسەروشوێنانی ئۆکراین ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت ھەزار و ٢٠٠ سەربازیی ئۆکراینی وەک بێسەروشوێن ناویان تۆمارکراوە و بەشێکیان بەدیل کەوتوونەتە دەستی سوپای ڕووسیا و گواستراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند، لەناو بێسەروشوێنەکاندا ژمارەیەک سەربازی یەکەی ئازۆڤ ھەن، کە سەر بە پاسەوانانی نیشتمانیین و دوای بەجێھێشتنی کارگەی پیشەسازیی ئازۆڤێستاڵ پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکارەکانیان پچڕاوە.

سەرەتای مانگی ڕابردوو، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەش ھەزار و ٤٨٩ سەربازیی ئۆکراینی بەدیل کەوتوونەتە دەستی ھێزەکانی ڕووسیا، کە نزیکەی دوو ھەزار کەسیان لە کارگەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ لە شاری ماریۆپۆل خۆیان ڕادەستکرد.