کۆمسیۆنی ئەوروپا: گرانی خۆراک و سوتەمەنی مەترسی ھاتنی کۆچبەرانی زیاترکردووە
کوردسات نیوز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
کۆمسیۆنەکە لە لێدوانێکدا کە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە ھۆشداریداوە، بەھۆی ئەوەی ھاوڵاتیان لە وڵاتەکانیان ھەست بە ئاسایش و ئارامی ناکەن، ئەگەری ئەوەی ھەیە شەپۆلی کۆچ لەو وڵاتانەوە دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و کەلوپەلە خۆراکییەکان، بووەتە ھۆی دروسبوونی نائارامی لە ھەندێک وڵاتی جیھان، ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت شەپۆلێک لە تیرۆر و توندوتیژی بەدوای خۆیدا بھێنێت.
کۆمسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئەوروپا جەختیشیکردووەتەوە، ناتوانرێت پەی بە مەترسییەکانی ئەو دیاردەیە ببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە، پلان بۆ ئەو مەترسییە دابنێن و بەھەندی وەربگرن، لەگەڵ دۆستەکانیشیان لە گفتوگۆدان بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەترسییە.