خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ کە لە مەدرید بەڕێوەچوو، ھیچ ئامۆژگارییەکی پێنەدراوە سەبارەت بە راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە باکوری سوریا و رەتیشیکردۆتەوە نیازی راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنانەیان ھەبێت کە لە داھاتوودا ئەنجامی دەدەن، وتیشی تورکیا توانای ھەیە بە سەرکەوتوویی ئۆپراسیۆنەکان ئەنجام بدات.

خلوسی ئاکار پێشتریش رایگەیاندبوو، تورکیا نایەوێت ململانێی لەگەڵ ئەمریکا ھەبێت کە لە سوریا پشتگیری ھەسەدە دەکات ، بەڵام سورە لەسەر ئەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکوری سوریا ئەنجام بدات.