روسیا ھێڵێکی گواستنەوەی غازی بۆ ئەوروپا داخست
کوردسات نیوز
١١ی تەمووزی ٢٠٢٢
لێپرسراوانی روسیا ئاشکرایانکردوە، ھێڵێکی گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا راگیراوە و ھۆکارەکەشیان گەراندووەتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو ھێڵە کاری تێدا دەکرێت و لەمرۆوە تا ٢١ ی تەموز لەڕێی ئەو ھێڵەوە غازی ڕوسی بۆ ئەوروپا ڕەوانە ناکرێت.
برۆنۆ لۆمیر وەزیری ئابوری فەرەنساش ڕایگەیاندووە ، پێویستە ئەوروپا ئامادەکاری بکات بۆ ئەو کاتەی کە ڕوسیا بەیەکجاری ھەناردەی غاز ڕادەگرێت، چونکە ئەوە دیارترین بژاردەیە لەبەردەم مۆسکۆ بۆ فشار خستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا .


