ئێران: پاڵپشتی و ھاوکارییەکانمان بۆ حکومەتی سوریا بەردەوام دەبێت
١١ی تەمووزی ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، دوایین پێشھاتەکانی سوریا تاوتوێ کراوە و رەئیسی ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە سوریا رەتکردووەتەوە، دوپاتیشیکردووەتەوە کە تاران بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردن و پشتگیرکردنی میحوەری بەرگری لە سوریا و ئامانجیەتی ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتە بەدیبێت.
ئیبراھیم رەئیسی راشیگەیاندووە، سوریا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی باش و پێویستە ھەردوولا جددی بن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، سەردانەکەی ئەسەدیشی بۆ تاران بە سەرکەوتوو ناوبردووە.

