نەدیم زەھاوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندیدکرد
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
ھەریەکە لە (نەدیم زەھاوی) وەزیری پێشووی دارایی و (ساجد جاوید) وەزیری پێشووی دارایی و تەندروستی و (جێرمی ھانت) رکابەری بۆریس جۆنسن لە ساڵی ٢٠١٩ خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە و کۆی رکابەرەکان تائێستا گەیشتوونەتە ٨ کەس.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی زیاتر لە ٦٠ ئەندامی تیمی حکومەتەکەی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند.
بەپێی رێساکانی ناو پارتی پارێزگارانیش ھەفتەی داھاتوو کاندیدەکان دەچنە کێبڕکێی یەکتر و ھەر کاندیدێک بتوانێت لە پرۆسەکانی دەنگدانی ناو پارتەکە تا کۆتایی بمێنێتەوە دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و لەناو پەرلەماندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران متمانەی پێدەدرێت.