ئاژانسی نێودەوڵەی وزە: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە وێستگەی فۆردۆ دەستپێکردووە
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
پێشتریش ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی راگەیاندبوو، بەنیازە ئامێری پێشکەوتوو بەکاربھێنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠%، بەڵام لە وێستگەکانی تر پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندۆتە رێژەی ٦٠%، پێویستیشی بەوەیە رێژەکە بگەیەنێتە ٩٠% بۆ ئەوەی بتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لێپرسراوانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە چارەنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، پێشبینیش دەکرێت ئەو پێشھاتە دانوستانەکان ئاڵۆزتر بکات.


