ئیبراھیم ڕەئیسی: ١٨٢ پڕۆژە لە پارێزگای سنە جێبەجێ دەکرێن
٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی ڕەسمی گەیشتە شاری سنە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سنە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سنە لە ئەولەویەتی کارەکانی کابینەکەی دایە.
ڕەئیسی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای پارێزگای سنە کۆبووەوە و لە کوتایی سەردانەکەی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ١٨٢ پڕۆژە بو پاریزگای سنە پەسەند کراوە کە ٤٩ پڕۆژە لە بواری ژێرخان و ١٠ پڕۆژە لە بواری کەرتی تەندروستی و لە بواری ئاو و کشتوکاڵیش، ١٨ پڕۆژە لەخۆدەگرێت.