ئەمساڵ لەبەرئەوەی وەستان لە کێوی عەرەفە کەوتە ڕۆژی ھەینییەوە، پێی دەوترێت "حەجی گەورە"، حاجیان لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆوە بە مەبەستی نزا و پاڕانەوە و بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوویان لە کێوی عەرەفە کرد و تاوەکو ئێوارە مانەوە و دواتریش سەردانی موزدەلیفەیان کرد و سبەینێش کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، حاجیان لە مینا ئەرکەکانی تریان جێبەجێ دەکەن کە ڕەجمکردنی شەیتان و قوربانیکردنە، دواتر حاجیان سەردانی کەعبەی پیرۆز دەکەن و بە دەوریدا دەسوڕێنەوە و تەواف دەکەن.

ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە فەریزەی حەجیان بەجێھێنا، لە ھەرێمی کوردستانیشەوە نزیکەی ٢ ھەزار و ٤٠٠ کەس بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج ڕوویان لە سعودیە کردووە.