پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدیی لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە بە جینۆساید ناساند.
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆر ئێزدی روویان تێکردووە و رێوشوێنی یاسایی لە دژی تیرۆریستانی داعشی گرتووەتەبەر، مانگی تشرینی دووەمی رابردووش دادگای ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵگوژی لە دژی ئێزدییەکان، تیرۆریستێکی عێراقی دادگایی کرد.


