ئاژانسی ھەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن بڵاویکردەوە، ڕوداوەکە لە شاری نارای خۆرئاوای ئەو وڵاتە بووە و لە کاتی ھێرشەکەدا دەنگی تەقە بیستراوە و لە شوێنی ڕوداوەکەش کەسێکی گومانلێکراو دەستگیر کراوە.

ئاژانسەکە لە زاری تیمێکی فریاگوزاری لە شوێنی ڕوداوەکەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن بە بێھۆشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی ناجێگیربووە و خوێنی لەبەر ڕۆیشتووە، کاتێک لە شوێنی تەقەکردنەکە ھەڵیانگرتووەتەوە.

لەسەر ڕوداوەکە دەسەڵاتدارانی ژاپۆن لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکردووە و ڕوداوەکەش بۆ شەقامی ژاپۆنی مایەی شۆکە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نییە پاڵنەری ڕوداوەکە چییە.

شینزۆ ئابی دووجار پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی وەرگرتووە، بەڵام ھەردوو جارەکە بەھۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.