تورکیا ھێزی زیاتر ڕەوانەی سنورەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
بە پێی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی میدیاکانی سوریا، سوپای تورکیا بەردەوامە لە ناردن و کۆکردنەوەی ھێز لە سنورەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و ھێز و چەکی قورسی ڕەوانەی سنورەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و نزیک ئەو ناوچانە کردووە، کە بە نیازە ھێرشیان بکاتەسەر.
ناردن و کۆکردنەوەی ھێزی سەربازیی بە چەکی قورسەوە، لە نزیک سنوورەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تورکیادایە بۆ دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی نوێ و چاوەڕوانکراو، کە پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، ھەر کاتێک ئامادەکارییەکان تەواوبوون، سوپای وڵاتەکەی لەشکرکێشییەک لە باکوری سوریا ئەنجام دەدات.