لە دووەم ڕۆژی ڕێوڕەسمەکانی حەج حاجیان ڕوویان لە مینا کرد
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەمساڵ زیاتر لە ٢ ملیۆن حاجی لە وڵاتانی جیھانەوە ڕوویان لە مەککە کردووە و بە پێی ھەنگاوەکانی بە جێھێنانی فەریزەی حەج، حاجیان دوای بەستنی ئیحرام حەوت جار بە دەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە و پاشان لە نێوان (سەفا و مەروا) حەوت جار دێن و دەچن.
ئەمڕۆ کە دووەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمەکانی حەج بوو، حاجیان ڕوویان لە مینا کرد، کە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی حەج و بەرەبەیانی سبەی دەچنە کێوی عەرەفە و تا ئێوارە نوێژ و نزا دەکەن، ئەمساڵ لەبەرئەوەی وەستان لە کێوی عەرەفە دەکەوێتە ڕۆژی ھەینییەوە پێی دەوترێت (حەجی گەورە).