فڕۆکەوانێک بەھۆی پێوەدانی مێشوولە گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئۆریانا پیپەر، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بێری سانت ئێدمۆندز-ە لە بەریتانیا، لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە مەبەستی راھێنان چووەتە وڵاتی بەلجیکا، بەڵام لەوێ بەھۆی پێوەدانی مێشوولە دوای ٥ رۆژ گیانلەدەست دەدات.
ھۆکاری گیانلەدەستدانی پیپەر تازە ئاشکرا بووە و بەپێی بەڵگەنامەکان لە نەخۆشخانە دەرمانی دژە زیندەیی بۆ نووسراوە و گەڕاوەتە ماڵەوە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە بە ئۆتۆمبێل گەڕێندراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە دوای ئەوەی لەھۆش خۆی چووە.
ماڵپەڕی بی بی سی رایگەیاند، ھۆکاری پزیشکی مردنی ئەو کچە گیرانی خوێنبەرەکانن، لەگەڵ ھەوکردنی بەکتریایەک لەجۆری "ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس" و پێوەدانی مێروو.