میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، پارتی کۆمارییەکان لە ئێستاوە ئامادەکارییەکی چڕی دەستپێکردووە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیاری ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت و پێنج کەسایەتی دیاری ئەو پارتەش لە کێبڕکێدان بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا ببنە کاندیدی پارتەکەیان.

ئاشکراشیان کردووە، لەناو ئەو پێنج کەسەدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دوو بەھێزترین کەسن و کێبڕکێیەکی توند لە نێوانیاندا ھەیە بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠٢٤ یەکێکیان ببێتە کاندیدی پارتی کۆمارییەکان.