زیلینسکی: تەنھا ئاوەدانکردنەوەی ماریۆپۆڵ زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلاری پێویستە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ماوەی زیاتر لە چوار مانگی ڕابردوودا بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ڕووسیا، زۆربەی شار و شارۆچکەکانی وڵاتەکەی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و وێرانبوون، بە تایبەتیش خوێندنگە و نەخۆشخانە و فەرمانگە حکومییەکان و باڵەخانە بازرگانییەکان، کە نۆژەنکردنەوەیان بودجەیەکی یەکجار زۆری پێویستە.
وتیشی، تەنھا ئاوەدانکردنەوەی شاری ماریۆپۆڵ ١٤ ملیار دۆلار و نزیکەی ١٠ ساڵی پێویستە، چونکە زیاتر لە ٤٠٪ی شارەکە وێران بووە.