شەش وەزیری حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن دەستیانلەکارکێشایەوە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەھۆی خراپ ئیدارەدانی حکومەتی بەریتانیا لەلایەن "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە و ئەو ئابڕوچوونەوەی دووچاری حکومەتەکەی بووە، ھەر یەک لە وەزیری دارایی و تەندروستی و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان و منداڵان و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری گواستنەوە و وەزیری داد و نیشتەجێکردن دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
سەرەڕای ئەو فشارانەی لەسەری دروستبووە، بۆریس جۆنسن ڕەتیدەکاتەوە دەست لە کاربکێشێتەوە و پێداگیری دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان.
دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن پۆستێکی حکومی داوە بە کەسێک کە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی لەسەرە، ناڕەزایەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و بەشێکی زۆر لە پارتەکەی خۆی کە پارتی پارێزگارانە لێکەوتەوە و بەھۆیەوە دەستلەکارکێشانەوە لە حکومەتەکەی جۆنسن دەستیپێکرد.