لە ڕۆژئاڤای کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی گشتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا بە ڕاگەیاندنی باری نا ئاسایی لە سەرجەم ناوچەکانی ژێر دەستیان.
ئەنجومەنەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچیان لە دەست بێت بۆ پاراستنی دانیشتووانی ناوچەکە لە دژی ھێرشی سوپای تورکیا دەیکەن.
کۆتایی مانگی ڕابردوو "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنەسەر ناوچەکانی باکوری سوریای کرد و ڕایگەیاند، مەنبەج و تەلڕەفەت کۆنتڕۆڵ دەکەین.
لە وەڵامدا ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ھێرشانە ڕاگەیاند.