ھەسەدە و سوپای سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکەی تورکیا ڕێککەوتن
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
بە پێی پلانەکە ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش پێکدەھێنن و سوپای سوریا ھێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھەسەدە دەکات.
لای خۆشیەوە "نوری مەحمود" وتەبێژی ھێزەکانی سوریا دیموکرات ئاشکرایکرد، پلانێکی بەرگری ھاوبەشیان داناوە لەگەڵ سوپای سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا و ئەوەش ھەنگاوێکی ئەرێنییە ھاتووەتە ئاراوە.
فەرھاد شامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ھەسەدەش ڕایگەیاند، ٥٥٠ سەربازی سوپای سوریا گەیشتوونەتە ناوچەکانی ژێر دەستی ھەسەدە و لە ڕیفی حەلەب و شارۆچکەی عەین عیسا لە پارێزگای ڕەققە بڵاوەیانپێکراوە و شانبەشانی ھەسەدە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان بەشداری دەکەن.