نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دوای کۆتاییھاتنی دانوستانەکانی دەوحە، لە ئێستادا خولێکی تری دانوستان لەگەڵ ئێران بوونی نییە و ئاشکراشیکردووە کە لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا ئێران چەندین داواکاریی لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەش کردووە و داواکارییەکانیشی ئاماژەن بۆ جددی نەبوونی لە دانوستانەکاندا.

لەلایەکی تریشەوە جۆزێب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، چەند بڕیارێک ھەیە دەبێت ئێستا بیدەن چونکە تا ئێستا دەکرێت ڕێککەوتن بکرێت، بەڵام دوورنیە بەمنزیکانە دەرفەتەکان بۆ زیندووکردنەوەی پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش و گەیشتن بە ڕێککەوتن بەرتەسک ببێتەوە.