میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کۆنفرانسێکی ھەرێمی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین لە تارانی پایتەخت بە بەشداری ١٥ وەزیری وڵاتانی ناوچەکە ڕێکدەخرێت.

ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێرانیش بڵاویکردووەتەوە، کاردەکەن لەسەر پڕۆگرامێک بۆ توێژینەوە لەسەر شەپۆلەیکانی خۆڵبارین و کاریگەرییەکانی.

بەستنی ئەو کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ چەندین شەپۆلی خۆڵبارین عێراق و ئێران و وڵاتانی تری ناوچەکەی گرتووەتەوە و سەدان کەس بەھۆی تووشبوونیان بە تەنگەنەفەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.