"میرچا جیوانا" یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، پلانیان نییە لە ئێستادا ھێزی سەربازی ڕەوانەی فنلەندا و سوید بکەن و بنکەی سەربازیش لەو دوو وڵاتە دروست ناکەن، تا ئەو کاتەی ڕێگەکانی بە ئەندامبوونیان لە ڕێکخراوی ناتۆ تەواو دەکەن. وتیشی ئەو دوو وڵاتە ھێزی نیشتمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە و دەتوانن بەرگری بکەن. 

یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ ھیچ وادەیەکیشی دیاری نەکرد بۆ بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە بە شێوەیەکی ڕەسمی لە ناتۆ. 

دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی سوید و فینلەندا، پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ ئیمزا کرد، سکرتێری گشتیی ناتۆش ڕایگەیاند، دەرگای رێکخراوەکە بە ڕووی دیموکراسیەتی ئەوروپادا کراوەیە.