بۆ ساڵی داھاتوو مەرجی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی حەج دەکەن گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
"سامی مەسعودی"سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندوە، بەردەوامن لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ حاجیانی عێراق، لەئێستاشدا بڕیاردراوە ھەر حاجیەکی عێراقی بڕی ٧٠٠ ریاڵی سعودی کە دەکاتە ٢٧٠ ھەزار دیناری عێراقی وەک دیاری پێشکەش بکرێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا دیارییەکەیان پێبدرێت.
سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەرجی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی حەج دەکەن رایگەیاند، سعوودیە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ تەمەنی ٦٤ ساڵ بەرەو خوارەوەی دیاریکردووە، بەڵام بڕیارە بۆ ساڵی داھاتوو مەرجی تەمەن گۆڕانکاری تێدابکرێت یان ھەر مەرجەکە نەمێنێت.