سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان رایگەیاند، وڵات دووچاری قەیرانێکی زۆر ھاتووەو حکومەت بەردەوام دەبێت لە رووبەروبوونەوەیان و پاشەکشە ناکات. وتیشی، تاکۆتایی ویلایەتەکەی بەردەوام دەبێت و ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی.

لەبەرامبەردا سەرکردەی پارتی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا، جۆنسنی تۆمەتبار کرد بە پەردەپۆشکردنی بەرپرسیاری پێشێلکارییەکان ، وتیشی، پێویستە وڵات سەرۆک وەزیرانێکی شایستەتر لە جۆنسنی ھەبێت. 

لەماوەی دوو رۆژدا ٢٨ کەس کە پێنجیان وەزیرن ، لە حکومەتی بەریتانیا دەستیانلەکارکێشاوەتەوەو ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ خراپی ئیدارەدانی حکومەت لە لایەن بۆریس جۆنسن و ئەو ئابڕوچوونانەی دووچاری حکومەتەکەی ھاتوون.

سەرۆک وەزیرانیش بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی حکومەت، نەدیم زەھاوی وەزیری کوردی حکومەتەکەی کرد بە وەزیری دارایی.