ڤلادیمیر پوتن وادەی کۆتاییھاتنی جەنگی ئۆکراینی راگەیاند
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
ڤلادیمیر پوتن
پوتن لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، تا ئەو کاتەی بە تەواوی شاری "لیسیتجانسک" کۆنترۆڵ دەکەن، ئۆپراسیۆنەکانیان لە رۆژھەڵاتی ئۆکراین بەردەوام دەبێت و تەواوی پلانە سەربازییەکانیان لەو وڵاتە جێبەجێ دەکەن .
ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە ، روسیا لە جەنگی ئۆکراین بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجەکانی بەدیدەھێنێت ، داواشی لە وڵاتانی جیھان کردووە تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان .