میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەنگی زیاتر لە دوو تەقینەوە بیستراوە کە  بنکەیەکی ئەمریکایان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوور لە خۆرھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، ھێشتاش زیانەکانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە. 

کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر دەکەوێتە سنوری نێوان عێراق و سوریا، لەڕووی بەرھەمھێنان و روبەرەوە گەورەترین کێڵگەی نەوتی ناوچەکەیە. 

رۆژی یەکشەممەش، کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج و ھیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.