ئاژانسی ھەواڵی مھر ئاشکرایکرد، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، حسێن عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و فەیسەڵ مقداد وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبۆتەوە و لە کۆبونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ کراوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیشیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی بە ھەموو شێوەیەک دژی ئۆپراسیۆنەکانی  تورکیایە لە سوریا ، راشیگەیاندووە ، ئێران  پشتگیری دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی دەکات بۆ قەیرانی سوریا .