وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ئیدارەی جۆ بایدنەوە، بەبڕی ٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری حکومەتی کیێڤ کراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ھاوکارییەکان لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووی ھێرشەکانی ڕوسیا بووە بۆ سەر ئۆکراین، کە تا ئێستا گەیشتووەتە بڕی شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە پای ئەو ھاوکاریانەش، ڕوسیا یاداشتێکی ناڕەزایی داوەتە وڵاتانی ناتۆ و دوودڵی خۆی لە بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین نیشانداوە.

لەوبارەیەوە سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو کاروانە سەربازیانەی کە ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێن، دەکرێنە ئامانج و بۆردومانیان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش بڵاویکردەوە، کۆمەکە سەربازییەکانی ناتۆ بۆ ئۆکراین، یاریکردنە بە ئاگر.