ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی شارۆچکەی حەمیدیە لە باشوری تەرتوس کردوە و تائێستاش بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس بریندرابوون.

راشیگەیاندوە، جگە لەو موشەکانەی گەیشتونەتە شارۆچکەی حەمیدیە، سوپای سوریا ژمارەیەک موشەکی دیکەی ئیسرائیلی لە ئاسمان تەقاندوەتەوە، پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان و زیانیان لێبکەوێتەوە.