بەھۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ھورمزگان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەییەکی یەک لەدوای یەک پارێزگای ھۆرموزگانیان ھەژاندووە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ی تریش بریندار بوون، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان پێگەیشتووە.
مەھدی دۆستی پارێزگاری ھۆرمۆزگان ڕاگەیاندووە، گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان ٦.١ و ٦.٣ پلە بەپێوەری ڕیختەر بووە.
بەوتەی بەرپرسانی ئێران چەقی بومەلەرزەکان، ٥٣ کیلۆمەتری باکوری خۆرھەڵاتی شاری بەندەر عەباس بوون و دانیشتوانی ئیماراتیش ھەستیان بە بومەلەرزەکان کردووە.