سەرۆکی چین: ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە ھۆنگ کۆنگ
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٢
شی چین بینگ
سەرۆکی چین بۆ یەکەمجار لە دوای سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا، سەردانی دەرەوەی خاکی چینی کردوو بەشداریکرد لە ئاھەنگی یادی ٢٥ ساڵەی وەرگرتنەوەی سەروەری ھۆنگ گۆنگ لە بەریتانیا و لەوتەیەکدا رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە ھۆنگ کۆنگ و پێویستە بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام بێت.
رونیشیکردەوە، دیموکراسیەتی راستەقینە لە ھۆنگ کۆنگ لە دوای گەڕانەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی چین دەستیپێکردووە.



