ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لیوا "عەلی ناسری" بەرپرسی باڵا لە "یەکەی تایبەتی زانیارییەکان"ی سەر بە سوپای پاسداران دەستگیرکراوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی ناسری بە تۆمەتی ئاشکراکردنی زانیاری لە بارەی پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی ئێران و سیخوڕیکردن بۆ ئیسڕائیل ماوەی دوو مانگە دەستیگرکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ئێران دەیان کارمەندی تایبەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزە پێکردنی زانیاری سەربازیی.

ئەو ھەڵمەتانەی تاران دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران کرانە ئامانج، تارانیش، ئیسڕائیل بە ئەنجامدانی ھێرشەکان تۆمەتبار دەکات.