ئۆکراین ڕاگرتنی سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
زیلینسکی ئاشکراشیکرد، لە دوای کۆتایھێنان بە پەیوەندییەکانیان، گوشارەکانی سەر سوریا زیاتر دەبن.
ڕۆژی چوارشەممە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕووسیا، سوریا دانینا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی "دۆنیتسک و لۆھانسک" کە ئۆکراین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و ڕووسیاش وەک دوو ھەرێمی سەربەخۆ ڕایگەیاندوون.


