"کیریل بێتکۆڤ" سەرۆک وەزیرانی بولگاریا ڕایگەیاند، بەھۆی مەترسی ئەنجامدانی کاری سیخوڕی، ٧٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیامان لە بولگاریا دەرکردووە و ئەوەش ھەنگاوێکە بۆ یەکسانکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا لەگەڵ ژمارەی دیپلۆماتکارانی بولگاریا لە مۆسکۆ.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، لە کاتێکی گونجاودا وەڵامێکی توندی ئەو ھەنگاوەی بولگاریا دەدەینەوە.

گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دوای ئەوە دێت مۆسکۆ لە مانگی چواری ئەمساڵ ھەناردەی غازی بۆ بولگاریا ڕاگرت، چونکە ڕەتیکردەوە بە دراوی ڕوبڵ پارەی غاز بدات.