ئاژانسی ھەواڵی تەنسیم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەوەی ئەمریکا پێداگری کردووە لەسەر ئەو ھەڵوێستانەی کە لە بەرژەوەندی ئێران نییە،  دانوستانەکان لە نێوان رێکخەری کارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و گەورە دانوستانکاری ئێران بەبێ ئەنجام کۆتاییھاتووە .

بە پێی ھەندیک لە راپۆرتەکان، ئێنریکی مۆرا رێکخەری کارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە دەوحە بە جیا لەگەڵ عەلی باقری گەورە دانوستانکاری ئێران و رۆبێرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کۆبۆتەوە  و نامەی گرنگی لەنێوان نوێنەرانی ھەردوو وڵات گۆڕیوەتەوە بەو ئامانجەی دانوستانەکانیان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە.