بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش، داوا لە سەرکردەی وڵاتە ئەندامەکانی ناتۆ دەکات، بودجەی سەربازییەیان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین زیاد بکەن، ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی نیمچە دوورگەی کریما لە لایەن روسیاوە، ئەندامانی ناتۆ بڕیاریاندا بودجەی بەرگریی رێکخراوەکە، بۆ ٢%ی داھاتی ناوخۆیی وڵاتەکانیان بەرز بکەنەوە.

ھاوکات یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە پەراوێزی کارەکانی دووەم رۆژی لووتکەی رێکخراوەکە رایگەیاند، روسیا ھەڕەشەیەکی راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ناتۆ دروستکردووە.