دوای ئەوەی جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەستپێکردنەوەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکای بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا راگەیاند، ئێنریکی مۆرا نێردەی یەکێتیەکە لە دەوحە بە جیا لەگەڵ عەلی باقری گەورە دانوستانکاری ئێران و رۆبێرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کۆبۆوە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، مۆرا نامەی گرنگی لەنێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران گۆڕیوەتەوە، بەو ئامانجەی دانوستانەکانیان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە و کۆتایی بەو چەقبەستوییە بھێنرێت کە چەند مانگێکە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا دروست بووە.