ریچارد میڵز، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەڵگەی پشتڕاستکراوە ھەیە، کە ڕوسیا بەرپرسیاری یەکەمە لەو پێشێلکارییانەی کە لە ئۆکراین تۆمار کراون، لەوانە پێشێلکاری بەرامبەر مەدەنییەکان و ژێرخانی ئۆکراین، کە دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە.

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی ڕوسیا لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکراین بکەن و وتی، ئەمریکا پشتیوانی ھەموو لێکۆڵینەوەیەک لەو تاوانانە دەکات، لەبارەی پڕۆسەی ڕاگواستنی زۆرەملێی ھەزاران ھاوڵاتی ئۆکراینییشەوە ڕایگەیاند، داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، قسەی جدیان ھەبێت.

پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، بەھۆی ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، زیاتر لە شەش ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس لە ئۆکراین ماڵوحاڵی خۆیان جێھێشتووە.