نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ١٨ مانگدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەمپی ھۆڵ کوژراون
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"عومران رەزا" رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، ئەمنییەتی کەمپی ھۆڵ کە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی سوریاوە خراپە و داھاتووی منداڵانی نێو کەمپەکەش نادیارە، وتیشی لە مانگی کانونی دووەمی رابردووەوە تا ئێستا ١٠٦ تاوانی کوشتن لەو کەمپە روویانداوە و زۆرینەی قوربانییەکانیش ژنان بوون.
ئەو رێکخەرە راشیگەیاندووە، لە ئێستادا ١٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس لە سوریا پێویستیان بە ھاوکاری مرۆییە، ئەو ژمارەیەش بەرزترینە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی سوریاوە تۆمار کرابێت.



