لە شارێکی ئەمریکا تەرمی ٤٦ کۆچبەر بە خنکاوی دۆزرانەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی سان ئەنتۆنیۆ رایگەیاندووە، بارھەڵگرێکیان لە نزیک ھێڵێکی شەمەندەفەر لە ناوچەیەکی دوور لە پەراوێزی باشووری شارەکە دۆزیوەتەوە کە تیایدا کۆمەڵێک تەرم هەبوون.
ویلیام مەکمانۆس بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند، کرێکارێک کە لە باڵەخانەیەکی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە کاردەکات گوێی لە ھاوارێک بووە بۆ بەهاناوەچوون، بۆیە بۆ لێکۆڵینەوە ھاتووەتە دەرەوە. ئەو کرێکارە بینیویەتی بەشێکی دەرگای بارھەڵگرەکە کراوەتەوە، بۆیە لەوێوە سەیری ناوەوەی کردووە و ژمارەیەک تەرمی دۆزیوەتەوە.
لەنێو ئەو ١٦ کەسەی کە بەھۆی گەرما و تەنگەنەفەسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، چواریان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، بەڵام ھیچ منداڵێک لە نێو ئەو کۆچبەرانەدا نەبووە کە گیانیان لە دەستداوە.
چارڵز ھود، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی سان ئەنتۆنیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئەو نەخۆشانەی کە بینیمان، تووشی جەڵتەی گەرما و ماندوویەتی بوون... کۆچبەرەکان لە نێو بارھەڵگرێکی ساردکەرەوە بوون، ھیچ ئامێرێکی فێنککردنەوە لە نێو بارھەڵگرەکەدا بەدی نەکراوە."
پلەکانی گەرما لە سان ئەنتۆنیۆ، لە کاتی ڕووداوەکەدا نزیکەی ٣٩ پلەی سەدی بووە و ڕادەی شێ زۆر بووە.