ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بایدن بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لێپرسراوێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاندوە، لە بەرنامەی کاری سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەمانگی داھاتوو، خاڵی سەرەکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیسل و وڵاتانی عەرەبییە کە بەرێککەوتنی ئیبراھیمی ناسراوە و ئامانجی بایدنیش فراوانکردنی ئەو رێککەوتنەیە.
لەلایەکی تریشەوە لە ئێستاوە دیموکراتەکانی ئەمریکا رەخنە لە کۆبوونەوەی داھاتووی نێوان بایدن و محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دەگرن و دەڵێن تۆمەتبارە بە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ لە تورکیا.


